بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، پاشان کاریگەرییەکەی پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، بەیانیی رۆژی شەممە ناسەقامگیریی کەشوهەوا زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەجۆرێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرز و نیمچە بەرزەکان بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی:
- گەرمیان: 14 پلە
- کەرکوک: 13 پلە
- هەولێر: 12 پلە
- دهۆک، زاخۆ و هەڵەبجە: 11 پلە
- سلێمانی: 10 پلە
- سۆران: 9 پلە
