Apora Logo

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لیبیا پێکهێنرا

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لیبیا پێکهێنرا

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

24/12/2025

حکوومەتی یەکێتی نیشتمانیی لیبیا پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاند بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کە بەهۆیەوە محەمەد حەداد سەرۆکی ئەرکانی سوپای لیبیا لە نزیک ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گیانیلەدەستدا.


لیژنەکە بەرپرسیارە لە هەماهەنگی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی و دادوەری تورکیا بۆ ئاگاداربوون لە وردەکاری ڕووداوەکە، جگە لە پێداچوونەوە بە سەرجەم بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی سەلامەتی، بە هاوکاری لایەنی تورکیا.


هەروەها لیژنەکە کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی بوونی هەر گومانێکی کەمتەرخەمی، جێهێشتنی ئەرک، یان کردەوەی تاوانکاری، هەروەها هەماهەنگی دەکات بۆ ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەرمەکان بۆ لیبیا.


عەبدولحەمید دبێیبا، سەرۆکی حکومەتی یەکێتی نیشتیمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کوژرانی سەرۆکی ئەرکانی ئەرکان و هاوەڵەکانی ڕاگەیاند، ئەوانیش سەرۆکی ئەرکانی هێزی زەمینی، لیوا ئەلفیتوری غەریبیل، بەڕێوەبەری دەستەی بەرهەمهێنانی سەربازی، فەریق جەنەڕاڵ مەحمود ئەلقەتاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی سوپای لیبیا، محەمەد ئەلئەساوی دیاب، فۆتۆگرافەر لە میدیاکان نووسینگەی سەرۆکی ئەرکانی گشتی، محمد عومەر احمد محجوب.


ئاماژەی بەوەشکردووە، مردنی حەداد و هاوڕێکانی "لە ئەنجامی کارەساتێک و ڕووداوێکی پڕ لە ئازاردا بووە لەکاتێکدا لە گەشتێکی فەرمی لە ئەنقەرەوە دەگەڕانەوە".


عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا دووپاتی کردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەک کە سەرۆکی ئەرکانی حکومەتی دبەیبە و چوار کەسی دیکەی هەڵگرتبوو، لەدەستچووە.


ناوبراو لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "X" گوتیشی، فڕۆکەکە لە ئەنقەرەوە بەرەو تەرابلوس دەڕۆیشت و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی لە ناوچەی ئەنقەرە کرد، بەڵام دوای ئەوە پەیوەندییەکان پچڕان.


ئێوارەی دوێنێ سێشەممە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرەوە بەرەو لیبیا بەڕێکەوت و پەیوەندیی پچڕا و دواتر له‌ناوچه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ گیانی له‌ده‌ستدا، هاوكات به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی سوپای لیبیا گیانی له‌ده‌ستدا.


;