ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بۆ یەکەمجار 4500 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند، لەکاتێکدا زیو و پلاتینیۆم بەرزترین ئاستی نوێی تۆمارکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خواستی وەبەرهێنەران لەسەر کانزا بەنرخەکان بەهۆی کڕینی پەناگەیەکی سەلامەت و چاوەڕوانییەکانی دابەزینی زیاتری ڕێژەی سوودی ئەمریکا لە ساڵی داهاتوودا.
ئێستا ئۆنسەیەک زێڕ لە نزیک 4490 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەکانی ئەمڕۆی نرخی زێڕ، رێژەی قازانجەکەی ئەم ساڵی بەرزکردەوە بۆ 72٪.
نرخی یەک ئۆنسە زیویش بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 72.27 دۆلار، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد کە 72.70 دۆلار بوو، پلاتینیۆمیش بەڕێژەی 3.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 2351.05 دۆلار، دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی کە 2377.50 دۆلار بوو بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هەروەها نرخی پالادیۆم بەڕێژەی نزیکەی 2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1897 دۆلار و 11 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک کە بەرزترین ئاستە لەماوەی سێ ساڵدا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زێڕ زیاتر لە 70% بەرزبووەتەوە، ئەمەش گەورەترین قازانجی ساڵانەیە لە ساڵی 1979ەوە، پاڵپشتیی خواست لەسەر پەناگەی سەلامەت و چاوەڕوانییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا و کڕینی بەهێزی بانکە ناوەندییەکان و هاتنی پارە بۆ سندوقەکانی ئاڵوگۆڕکردن.
نرخی زیو لە هەمان ساڵدا زیاتر لە 150% بەرزبووەتەوە و لە زێڕ باشتر بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە خواستێکی زۆر لەسەر وەبەرهێنان و جێگیرکردنی لە لیستی کانزا گرنگەکان لە ئەمریکا.
لەبەرامبەردا نرخی پلاتینۆم و پالادیۆم لەماوەی ئەمساڵدا بەردەوام بەرزبووەتەوە، پلاتینۆم بەڕێژەی نزیکەی 160% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا پالادیۆم لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 100% بەرزبووەتەوە.
