Apora Logo

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: گەڕاندنەوەی 70 کۆچبەری هەرێمی ڕاگەیاند

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: گەڕاندنەوەی 70 کۆچبەری هەرێمی ڕاگەیاند

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

23/12/2025



باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، رێکارەکانی گەڕاندنەوەی 70 کۆچبەری هەرێمی کوردستان کە بە نایاسایی روویان لەو وڵاتە کردووە، تەواوکراون. هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەنووسی دەیان کۆچبەری دیکە.


ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، رایگەیاند کە رێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی 70 کۆچبەری هەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە لیبیا، تەواوکراون.


سەحاف ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی دەیان کۆچبەری دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی لیبیا.


باڵیۆزخانەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لیبیا کاردەکات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کۆچبەران و رادەستکردنیان بە ناوەندەکانی داڵدەدان، تاوەکو رێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ عێراق بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا هۆشداریی دا سەبارەت بە بەردەوامیی کارەکانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیی بە مرۆڤ لە خشتەبردنی گەنجانی عێراق و داوای لە خێزانەکان کرد کە رێگە نەدەن منداڵەکانیان رووبەڕووی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی ببنەوە.


بەپێی وتەی سەحاف، باڵیۆزخانەکە رێگە بە کۆچبەران دەدات پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن و خواردن و دەرمانی پێویستیان بۆ دابین دەکات.


ئەمساڵ چەندین جار گرووپی دیکەی گەنجانی کورد لە لیبیا و توونسەوە دەستگیرکراون و گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان، کە هەوڵیان داوە لەو وڵاتانەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە رێگەی دەریاوە.


حکومەت بەم هەوڵانەی ئەمڕۆی، ناتوانێت رێگە لە بەردەوامیی قاچاخچێتی و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بگرێت، کە هێشتاش ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان رووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە

;