ستیفان دوجاریک وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی نیگه‌رانكه‌ریان سه‌باره‌ت به زیادبونی پێكدادانه‌كان له نێوان حكومه‌تی سوریا، هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده پێگه‌یشتوه، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لە ناوچەکە دروستەکات.
سکرتێکەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەداوە، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئاماژه‌ی ئه‌رێنیمان له گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و هه‌سه‌ده بینی بەڵام ئێستا وانەماوە، بۆیه پێویسته هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن هه‌موو گروپه چه‌كداره جیاوازه‌كانی سوریا له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیدا جێگیر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌بێت پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی هێزه‌كان له‌لایه‌ن سورییه‌كان خۆیان سه‌رپه‌رشتی بكرێت و له سوریا چه‌كه‌كان بێده‌نگبكرێن و گفتوگۆكان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی سورییه‌كان به‌رده‌وام بن و مافی هەموو سورییەکان بدرێت به‌بێ گوێدانه جیاوازی ئایین یان نه‌ته‌وه
