کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی بارانبارین و بەفربارینی لە ناوچە شاخاوییەکان ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد، کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەو ناوچانە و هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە کاتەکانی دەڕەنگانی شەودا. بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، .
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەش ئاسایی دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
