کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و یڵماز تونچ، وەزیری دادی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام بدەن.
ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی کە لەگەڵ یڵماز توند کۆدەبنەوە پێکدێن لە: پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، ئەندامی نووسینگەی یاسایی سەدە، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە لە وەزارەتی داد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام بدرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام دێت، کە شاندەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا ئەنجامی داوە و لەلایەکی دیکەشەوە ئەو کۆمیسیۆنەی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینەوەی ڕاپۆرتی دەستوورییە.
