ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە،کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2025/12/24 کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە، لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت.
ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت ، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن ، وە هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ، وە هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێ.
ڕاکەیاندنی هاتووچۆی هەولێر
