موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت، “كورد و عه‌ره‌ب بران و نابێت ئاژاوه‌ی نەژادی بخرێته نێوانیان، بكه‌ری ئه‌و كارانه ده‌بێت سزا بدرێن
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممە 22ی كانوونی یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێ، “كورد و عه‌ره‌ب بران، نابێت هانی ئه‌و بابه‌تانه بدرێت كه ئاژاوه‌ی نه‌ژادپه‌رستییه، به‌ڵكو ده‌بێت به یاسا سزای بكه‌ره‌كانی بدرێت”.
سەدر وتیشی، جێگیرکردنی سوپای عێراق لای پەیکەری پێشمەرگە و ڕێگیرکردن لە گەنجانی کورد و پێکدادانەکانی ڕۆژی ئاڵا لە 17ئەم مانگە ڕوویدا لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، هەروەها دۆسیەی کوشتنی عەقید زەیدی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی عەرەفە، سەرجەمیان هەوڵن بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی برایەتی کورد و عەرەب و دەبێت سەرجەم ئاژاوەگێڕەکان و ئەوانی دژی پێکەوەیین سزای یاسایی بدرێن.
