Apora Logo

شاندی ئیمڕاڵی سەردانی جەهەپەیان کرد

شاندی ئیمڕاڵی سەردانی جەهەپەیان کرد

سەرۆکی شاندی ئیمڕاڵی وتی، ئێمە ئەمڕۆ لێرەین چونکە پرسی کورد بابەتێکە لە سەرووی سیاسەتەوە، و دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە چارەسەرکردنی ئەم پرسە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموومانە

22/12/2025

 


 

شاندی ئیمڕاڵی کە پێک هاتبوو لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور سەردانی جەهەپەیان کرد و لەلایەن سەرۆکی گشتی ئەوحزبە ئۆزگور ئۆزێل و یاریدەدەرەکەی گۆکچە گۆکچەن و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو حزبە پێشوازی کران.

 

پەروین بوڵدان سەرۆکی شاندی ئیمڕاڵی وتی، ئێمە ئەمڕۆ لێرەین  چونکە پرسی کورد بابەتێکە لە سەرووی سیاسەتەوە، و دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە چارەسەرکردنی ئەم پرسە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموومانە.

هەروەها وتی بێگومان ئاشتی شتێکە کە لەگەڵ تورکیادا دەگونجێت. ئێمە ماوەیەکی درێژخایەنی ململانێمان لەم وڵاتەدا ئەزموون کردووە. لەم هەرێمەدا خوێنێکی زۆر ڕژاوە؛ دایکان گریاون، گەنجان بە خاک سپێردراون. تەرمی گەنجەکان بەخاک سپێردراون. بۆیە پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە هەموومان دەست و جەستەمان بخەینە ئەو ئەرکەی کە پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. دەمەوێت ئەوە دەرببڕم کە هەوڵی هەموو ئەوانەی بەشدارن لەم بابەتەدا بەنرخن. ئەرکی بەکۆمەڵمانە کە ئاشتی بۆ هەموو ٨٦ ملیۆن کەسەکە بگەیەنین

 

ئۆزگور ئۆزێل وتی هیوادارین دوو دەوڵەتی دەستووری و دیموکراسی و ئاشتیخواز، چ لە تورکیا و چ لە سوریا، بۆ تورک و کورد و دروز و عەلەوی و تورکمان بەرهەم بێت.هەروەها لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر لەیلا زانا وتی ئەمە پێشهاتێکی قبوڵنەکراوە و لە ناخەوە خەم دەردەبڕین و ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دەکەین کە کردەوەی لەم شێوەیە بەرامبەر بە ژنێک ، بە دایکێک لەگەڵ ئەم خاکە ناگونجێت و نابێت لەمەودوا کەس یاریگاکان بۆ ئەو جۆرە مەرامانە بەکار بهێنێت

 

 

 



;