وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەو یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لەسەردانێکدا بۆ دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆ دەبنەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، ئامانجی سەردانەکە هەڵسەنگاندنێکی گشتییە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەدوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە کانونی یەکەمی 2024.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەردولا باسی بەرەپێشچونەکان لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار دەکەن، کە لەنێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا واژۆ کراوە.
