Apora Logo

مارک ساڤایا: پێویستە سەرجەم گروپە چەکدارەکان لە عێراق هەڵبوەشێنەوە

مارک ساڤایا: پێویستە سەرجەم گروپە چەکدارەکان لە عێراق هەڵبوەشێنەوە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

22/12/2025

مارک ساڤایا نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم گروپە چەکدارەکان لە عێراق هەڵبوەشێنرێنەوەو گواستنەوەیەکی ڕێکوپێکی یاسایی ئەندامەکانیان، بۆ ژیانێکی مەدەنی مسۆگەر بکرێت.


ساڤایا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، نوسیویەتی؛ ئەو هەنگاوانەی گروپە چەکدارەکانی عێراق بەرەو داماڵینی چەک ڕاگەیەندراون، نوێنەرایەتی پێشهاتێکی "پێشوازیکراو و هاندەرانە" دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامێکی ئەرێنین بۆ بانگەواز و خواستە درێژخایەنەکانی دەسەڵاتی ئایینی و سەرکردە ئاینییە ڕێزدارەکانی، من پێزانینی قووڵی خۆم بۆ دانایی، سەركردایەتیی مەعنەوی و رێنوێنییە بنەڕەتییەکانیان دەردەبڕم، کە هەمیشە وەک قیبلەنما بوون بۆ نەتەوەکە.


هاوکات نێردەی ئەمەریکا جەختی لەوەکردەوە کە نیازباشیی بەتەنها بەس نییە، دەبێت پڕۆسەی چەکداماڵین هەمەلایەنە بێت و گەڕانەوەی نەبێت، هاوکات لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیی ڕوون و پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت کە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هەموو کوتلە چەکدارەکان لەخۆ بگرێت و گواستنەوەی ڕێک و پێک و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر بکات.


ڕوونیشیکردەوە، دەستووری عێراق و دەوڵەتی یاسا ڕێگە بە هیچ لایەن و ڕێکخراو و تاکێکی سیاسی نادات کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم بنەمایە بە شێوەیەکی یەکسان لە سەرتاسەری عێراقدا بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەکرێت.


جەختیشی کردەوە، هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی هێز لە دامودەزگا ڕەواکانی فیدراڵی و هەرێمیەکاندا سنووردار بکرێت کە دەسەڵاتی ڕێکخستن و سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانیان پێدراوە، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی پاراستنی گەلی عێراق و داکۆکیکردن لە سەروەری نیشتیمانی.


ساڤایا لە کۆتاییدا وتی: عێراق ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکی چارەنووسسازدا وەستاوە: یان بەرەو پێشەوە بەرەو سەروەری، سەقامگیری، خۆشگوزەرانی، یەکگرتوویی و سەروەری یاسا، یان گیرخواردن لە خولگەیەکی پارچەپارچەبوون و نائەمنیدا، کە گروپە چەکدارە ناشەرعیەکان سەرچاوە نیشتمانییەکان دەقۆزنەوە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆیان و ئەجێندای دەرەکی، بەو هۆیەوە دەسەڵاتی کەسایەتییەکانی خۆیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە دۆخ.

;