Apora Logo

وەزیری تەندروستی سکاڵا لەسەر 53 پزیشکی گشتی دەرچووی دەرەوەی وڵات لە بنکەی پۆلیسی تەیراوە تۆماردەکات

وەزیری تەندروستی سکاڵا لەسەر 53 پزیشکی گشتی دەرچووی دەرەوەی وڵات لە بنکەی پۆلیسی تەیراوە تۆماردەکات

بەشی_هەواڵ

21/12/2025

پزیشکانی گشتی دەرچووی دەرەوەی وڵات بە #ئاپۆڕانیوزیان ڕاگەیاند: لەکاتێکدا ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکانمان و راست کردنەوەی ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەرمان کراوە، لە جیاتیی گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی شەشی ساڵی 2000 تایبەت بە پزیشکی و پلە بەندی پزیشکی ، وە جوابدانەوەی هەموو ئەو نوسراوانەی دەستەی مافی مرۆف و سەندیکا پزیشکانی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دادگای کارگێری هەولێر کە رەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراوە سەبارەت بە گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، ئاگادارکراینەوەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی تەیراوە ، کەسەردانی بنکەی ناوبراو بکەین بۆ ئیفادە لەسەر سکاڵای وەزیری تەندروستی ،‌ بەبیانووی ئەوەی خۆپیشاندان و مانگرتن لە وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدراوە ، سەرەڕای ئەوەی کە چەنەها جار رووبەڕوی ئازار و لێدان و هەرەشە کردن و تەنانەت و دەست بەسەر کردنیش بووینەتەوە ، بەلام وەزارەتی تەندروستی لە جیاتی گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییە زەوتکراوەکانمان ، بەڵام وەزیری تەندروستی هەستاوە بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئێمەی پزیشک ، ئێمە ئەمە بە کپکردنی دەنگی مافخوراو و ناڕازی ئێمە ، وە هەڕەشەیە بۆسەر ئازادی رادەربڕین دەبینین .

 

شایەنی باسە، پزیشکانی دەرچوی دەرەوەی وڵات لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان چەندجارێک لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبونەتەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست و لەکۆتاجاریشدا، لەناو وەزارەتی تەندروستی بەپێی وتەی خۆیان لەکاتی مانگرتنیان هێرشیانکراوەتە سەر و بەهۆی ئەم گرژی و ئاڵۆزیەی ناو وەزارەتی تەندروستی، وەزیری تەندروستی سکاڵای یاسایی لەسەر  53پزیشکی دەرچوی دەرەوەی وڵات تۆمارکردوە بەتۆمەتی نانەوەی پشێوی لەناو وەزارەت و ڕاگرتنی کاروباری هاوڵاتیان


;