به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و له نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام نزمترین پلە بەرزدەبێتەوە، مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەى دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین لەنێوان (8 – 10) کیلۆمه‌تر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
