Apora Logo

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سلێمانی هیچ مەراسیمێک بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سلێمانی هیچ مەراسیمێک بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادرێت

ئاپۆڕا نیوز

20/12/2025

هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی


بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین.

لە بەر ئەو کارەسات و ڕوداوە ناسۆرانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتووە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی؛ دڵنیاتاندەکەینەوە؛ کە هەموو ڕێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵآم هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ بەڕێوەنابرێن.


د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی

٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥

;