Apora Logo

فایەق زێدان: دانیشتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ئیجبارییە و ناتوانرێت دوابخرێت.

فایەق زێدان: دانیشتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ئیجبارییە و ناتوانرێت دوابخرێت.

دەقە دەستوورییەکانی ئێستا، ئەنجومەن لە یەکەم دانیشتنیدا پابەند دەکەن بە تەواوکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

20/12/2025

 


 

ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی یەکەمی 2025، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، دووپاتی کردەوە کە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران کە بڕیارە 29ی کانونی یەکەمی 2025 بەڕێوەبچێت، دەبێت بە دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی کۆتایی پێبێت و لەڕووی دەستوری و یاساییشەوە ناتوانرێت دوابخرێت یان درێژبکرێتەوە.


زێدان لە بەیاننامەیەکدا کە بە میدیا عێراقیەکان گەیشتوە ڕوونیکردەوە، دەقە دەستوورییەکانی ئێستا، ئەنجومەن لە یەکەم دانیشتنیدا پابەند دەکەن بە تەواوکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە چوارچێوەی دیاریکراودا، جەختیشیکردەوە، هەر هەوڵێک بەدەر لەم شایستە یان دواخستنی بۆ وادەیەکی دواتر لە دەرەوەی چوارچێوە دەستوری و یاساییەکانی ڕێکخستنەوەی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت.


یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران کە لە هەڵبژاردنەکانی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ سەریهەڵدا، گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەو پێیەی یەکەم شایستە دەستوورییە دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامە کۆتاییەکانی پەسەند کرد، هەروەها فەرمانی سەرۆکایەتی کۆماریش لەلایەن سەرۆک لەتیف ڕەشیدەوە دەرچووە و داوای لە نوێنەران کرد لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا کۆببنەوە، بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام.


;