Apora Logo

مەزلوم عەبدی: هیوادارین ساڵی ئایندە ساڵی بەستنی کۆنگرەی هەر چوار پارچەی کوردستان بێت

مەزلوم عەبدی: هیوادارین ساڵی ئایندە ساڵی بەستنی کۆنگرەی هەر چوار پارچەی کوردستان بێت

مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، هەندێک لە گروپەکانی سەر بە تورکیا هەوڵی تێکدانی دۆخەکە دەدەن بەڵام هیوادارین ساڵی داهاتوو، ساڵی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکڕیزی چوار پارچەی کوردستان بێت.

20/12/2025

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، پێزانیمان بۆ هێرشكردنە سەر مۆڵگەكانی داعــش هەیە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە.

ڕاشیگەیاند، ساڵی نوێ بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕەوەندی کوردی دەستپێکێکی نوێیە و هیوادارین ساڵی داهاتوو، ساڵی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکڕیزی چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دیاسپۆرا بێت.

وتیشی، “كۆمەڵێك گروپی توندڕەو لەناو حكومەتی دیمەشق چارەسەر و رێككەوتنیان ناوێت، بە تایبەت ئەو گروپانەی كە پێشتر بۆ دەوڵەتی توركیا كاریان كردووە و ئێستا تێكەڵاوی هێزەكانی حكومەت بوون”.

ئاشكراشی كرد، لە نمونەی، ئەوانەی ناویان لە خۆیان نابوو “سوپای نیشتمانی” ئەوانەی عەفرین و عەزاز و ناوچەكانی تریان داگیركرد، ئەوانە ئێستا بوون بە بەشێك لە دەوڵەت و دژی ئێمە و دژی گەلانی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا دۆخەكە ئاڵۆز دەكەن.

;