Apora Logo

حەمدی شەنگالی: هیچ کێشەیەک لە رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نیە

حەمدی شەنگالی: هیچ کێشەیەک لە رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نیە

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایدەکات، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ کێشەیەکی نییە و نوێ دەکرێتەوە.

20/12/2025

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایدەکات، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ کێشەیەکی نییە و نوێ دەکرێتەوە.

 

حەمدی شنگالی، لە نوێترین لێدوانیدا، باسی لە رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆتاییهاتنی کاتەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کرد و رایگەیاند'' رێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە و هیچ کێشەیەکی تێدانییە. نەوتی هەرێمی کوردستان هەر وەک خۆی دەڕوات.''


وتیشی'' تا ئێستا هەناردەکردن رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە و بڕی هەناردەکراویش زیاتردەبێت".

 

 حەمدی شنگالی ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا نەوتی هەرێمی کوردستان لە فیشخابوور رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێ، ئەوانیش لە رێگەی بۆرییەوە نەوتەکە دەگەیێننە بەندەری جیهان. 

 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە پێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا بوو، بەڵام لەم ساڵدا، بەغدا و هەولێر ڕێککەوتن و هەناردەکردنەوە دەستیپێکردەوە. 



;