Apora Logo

فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کرایەوە

فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کرایەوە

ئەوانەی کە تازە ناویان تۆمار دەکەن دەبێت پارە بدەن

20/12/2025

ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک کارا کراوەتەوە و ئەو کەسانەی خۆیان لە سیستمە تۆمارنەکردبوو، دەتوانن ئێستا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد: قۆناغی خۆتۆمارکردنی بێبەرامبەر لە ئێستادا کۆتایی هاتوووە و هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات دەبێت شەش هەزار دینار لە رێگەی ڤیزا کارتەوە بۆ ئەو مەبەستە بدات.


;