ڕوانگەی ئابووری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "عێراق لە ماوەی ساڵی 2025دا نزیکەی 8.2 تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش کۆی یەدەگەکانی بۆ 170.9 تۆن بەرزکردووەتەوە، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم زیادبوونە بەم شێوەیە دابەشکراوە: یەک تۆن لە ماوەی مانگی ئازار، 1.6 تۆن لە مانگی حوزەیران، 3.1 تۆن لە مانگی تەمموز، و 2.5 تۆن لە مانگی ئابدا.
ڕوونیشیکردەوە، "کۆی یەدەگی عێراق کە 170.9 تەنە لە ئێستادا بەرامبەرە بە 23 ملیار دۆلار و 64 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە کە بەهای یەدەگی زێڕ پێی گەیشتووە لە مێژووی عێراقدا".
ڕوانگەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی گەورەی بەهای یەدەگەکەی بۆ "بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی جیهانی گەڕاندووەتەوە، نەک بۆ قەبارەی ئەو بڕە کڕدراوانەی لە ماوەی ساڵی 2025دا کڕدراون، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 64%ی پێکهێناوە".
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق هۆشداریدا لە هەر دەستکاریکردنێک لە یەدەگی زێڕ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، چ بە فرۆشتنی بەشێکی یان خستنە ژێر وەبەرهێنانی مەترسیدار، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەروەت و سامانێکی سەروەرییە و بۆ سەقامگیری دارایی تەرخانکراوە و نەک بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دەستبەجێ.
