لەم بارەیەوە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە: "ئێمە بێ وەستان بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی تیرۆریستان کە هەوڵدەدەن زیان بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانمان بگەیەنن لە سەرتاسەری ناوچەکەدا."
درەنگانێکی دوێنێ (هەینی)، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش لە سوریا ڕاگەیاند، ئەمەش لە وەڵامی هێرشێکدا لە پاڵمیرا کە بووە هۆی کوژرانی سێ ئەمریکی.
هێگسێت لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس وتی: "هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی "چاوی هەڵۆی"لە سوریا دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی چەکدارانی داعش و ژێرخانی و شوێنەکانی هەڵگرتنی چەک، ئەمەش وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو هێرشەی کە هێزەکانی ئەمریکای کردە ئامانج لە 13ی کانوونی دووەمدا."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە داعش ڕووبەڕووی "وەڵامێکی تۆڵەسەندنەوەی زۆر توند" دەبێتەوە لە سوریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی (truth social ) پاش ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سوریا، پێنتاگۆن نووسیویەتی، “لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەمریکا ڕێوشوێنی زۆر توند دەگرێتەبەر، وەک بەڵێنیان پێدابوو، دژی تیرۆریستە بکوژەکانی بەرپرسیار” لە هێرشەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە ئامانجی زۆر بەهێز لە دژی مۆڵگەکانی داعش لە سوریا دەدەین”.
شەممەش ڕابردوو سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، دوو سەرباز و وەرگێڕێکی مەدەنی لە شاری پاڵمیرا لە ناوەڕاستی سوریا لەلایەن هێرشبەرێکەوە کوژراون کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا و سوریای کردۆتە ئامانج پێش ئەوەی تەقەیان لێبکرێت. لە هێرشەکەدا سێ سەربازی دیکەی ئەمریکی بریندار بوون.
