ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده، به‌توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئێمه خه‌ریكه دانبه‌خۆداگرتننمان كۆتایی دێت، ئه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه، نه‌ك سوریا، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی توركیا نه‌بوایه ئێستا به‌شێكی زۆری رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئازار جێبه‌جێكرابو.
ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده، به توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دوێنێی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای دایه‌وه كه وتبوی، نامانەوێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی له دژی هەسەدە ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام دانبه‌خۆداگرتنمان نه‌ماوه.
ئاڵدار خەلیل، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "حه‌ده‌س"، له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی هاكان فیدانه‌وه وتویه‌تی"لەبنەمادا ئەگەر قسە لەسەر كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن بێت، ئەوا ئێمە جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه خەریكە دانبەخۆداگرتنمان كۆتایی دێت، ئێمە دەیان ساڵە روبەڕوبەڕی ستەم و چەوساندنەوە دەبینەوە، ئێمه دەمانەوێت سەرلەنوێ وڵاتەكەمان بونیادبنێینەوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وەزیری دەرەوەی توركیا، وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیایە نەك وەزیری دەرەوەی سوریا، هێندەی ئەو لێدوان له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات و دەستوەردان لەم پرسەدا دەكات و بانگه‌شه‌ی كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن دەكات، وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی لەسەرناكات."
ئاڵدار خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە خه‌ڵكی سوریاین و دەتوانین لەنێوان خۆماندا وه‌ك سوری، كێشەكانمان چارەسەربكەین، ئیدی ئه‌و بۆچی دانبه‌خۆداگرتنی كۆتایی دێت و دەستوەردان دەكات، ئەو دەتوانێت وەك وڵاتێكی دراوسێ ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌كیان هه‌یه بیخه‌نه‌ڕو، بەڵام قسەكردن بەوشێوازە له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێته مایه‌ی رێگری له چاره‌سه‌ر، من دڵنیام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی توركیا نه‌بوایه، له‌و كاته‌وه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ی ئازار ئیمزاكرا تاوه‌كو ئێستا هه‌نگاوی گه‌وره‌مان نابو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، بەڵام ئەوان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی دەستوەردان دەكەن
