Apora Logo

پزیشكێكی فه‌ره‌نسی به‌هۆی ژه‌هراوی كردنی 30 نه‌خۆش سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

پزیشكێكی فه‌ره‌نسی به‌هۆی  ژه‌هراوی كردنی 30 نه‌خۆش سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

Apora news

19/12/2025


پزیشکێکی بێهۆشکەری فەرەنسی کە بە ژەهراویکردنی 30 نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەریدا تۆمه‌تباركرا بوو کە 12 نەخۆشیان گیانیان لەدەستدا، به‌ بڕیاری داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و بە یەکێک لە گەورەترین تاوانبارانی مێژوو ناسێنرا.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس"ی‌ جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ : دادگای تاوانەکانی دۆوان سزای ناچاریی 22 ساڵی به‌سه‌ر فرێدریک پێچیێر پزیشكی سڕكه‌ردا سەپاند، ئه‌وه‌ش دوای ساغبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ری كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 30 نه‌خۆش له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ژه‌هراویكردنیان.

لای خۆیه‌وه‌ دادوەر دێلفین تیبێرگ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ رایگه‌یاندووه‌: بڕیاره‌كه‌ هیچ لێخۆشبوونێك نایگرێته‌وه‌ و سزاكه‌ هه‌تا هه‌تاییه‌.

فرێدریك بیچیری تەمەن 53 ساڵ کە پارێزەرەکانی ڕایانگەیاندووە کە بەنیازە تانە لە بڕیارەکە بدات لە ساڵی 2017ەوە کە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە هەرگیز دەستبەسەر نەکراوە.

پارێزەری پزیشه‌كه‌كه‌ ڕاندال شڤێردۆرفەر، داوای لە دادگا کرد کە به‌ بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه‌ و ئاماژەی بەوەشکرد کە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لە دژی نییە.

ئەم تاوانه‌ دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2017 و لە دوو کلینیکی تایبەت لە شاری بێسانچۆن ڕوویانداوە و کاریگەری لەسەر ئەو نەخۆشانە هەبووە کە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 89 ساڵدا بووه‌

;