Apora Logo

كۆمسیۆن فۆڕمی داواكاری بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە بەكارخست

كۆمسیۆن فۆڕمی داواكاری بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە بەكارخست

ئاپۆڕا نیوز

18/12/2025


حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەڵبژاردنی بەسرە رایگەیاند، كۆمیسیۆنەكەیان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەگەرخستنی فۆرمی داواكاری بە هەرێمبونی بەسرە، وتیشی، بەپێی یاسایی 2ی كۆمیسیۆنەكەیان، ئەو لایەنەنانە دیاریكراوە كە دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رەسمی بۆ دامەزراندنی هەر هەرێمێك ، ئەوانیش ئەنجومەنی پارێزگاكانە كە لە رێگەی داواكارییەكی یەك لەسەر سێی ئەندامەكانیانەوە پێشكەش دەكرێت.


رێگای دووەمیش لە رێگای دەنگدانەوەیە یەك لەسەر دەی دەنگدەرانی پارێزگاكە ئەو داوایە دەكەن.


ڕوونیشی كردەوە، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی توانایان نییە بە ناوی خۆیانەوە وەك قەوارەی یاسایی داواكاری پێشكەش بكەن بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە، بەڵام ئەندامەكانیان، وەك دەنگدەر دەتوانن بەشداری پڕۆسەی دەنگدانەكە بكەن

;