Apora Logo

سەرەتای هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەم بۆ بەغدا دەنێرن

سەرەتای هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەم بۆ بەغدا دەنێرن

بە ئەگەری زۆرەوە ناردنی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو

18/12/2025

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەم بۆ بەغدا دەنێرن. گوتیشی: "ئەگەر رێکارەکان تەواو بن، ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە." 

رۆژی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی 10 بۆ بەغدا دەنێرین؛ پارەکە ئامادەیە، بەڵام هەندێک رێکاری گواستنەوە ماون.

بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، "ئەگەر رێکارەکان تەواو ببن، ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە، ئەگەرنا رۆژی دووشەممە بە دڵنیاییەوە دەینێرین."

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە و عێراق داوای داهاتی نانەوتیی کردووە. گوتیشی، "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10ـش بۆ بەغدا نێردراوە."

بە ئەگەری زۆرەوە ناردنی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغداوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو


;