Apora Logo

لە ئێران ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیانلەدەستدەدەن

لە ئێران ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیانلەدەستدەدەن

لە ئێران ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیانلەدەستدەدەن

18/12/2025

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایدەکات، ساڵانە زیاتر لە 70 هەزار کەس بە هۆی جگەرەکێشان، گیان لەدەستدەدەن و رێژەی بەکار هێنانی جگەرە لە ناو پیاوان 34% و لە ناو ژنان بەرێژەی %90 زیادی کردوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە، 24%ـی  پیاوان  و 5%ـی ژنان لە ئێران جگەرەکێشن.

هەربەگوێ ئامارەکە، رێژەی بەکارهێنانی جگەرە لەنێو پیاوان34 % و لە ناو ژنان%90زیادی کردوە، هەروەها رێژەی بەکارهێنانی نێرگەلە بەرێژەی 54% روی لەزیاد بون کردوە.

سەبارەت بە ڕێژەی گیانلەدەستدان بە هۆی بەکارهێنانی جگەرە وەزارەتی تەندروستی لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردوە، 14%  کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە ئێران بە هۆی بەکار هێنانی جگەرە و نێرگەلەیە، هەروەها ساڵی رابردو زیاتر 70 هەزار کەس بە هۆی جگەرەکێشان گیانیانلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، لە ئێران 70 ملیار کەس جگەرەکێشن و 60٪ـی جگەرە لە دەرەوەی ولاتەوە هاوردە دەکرێت.



;