نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن و کۆنگرێسمانێکیش بەڵێنی ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران دەدات.
جۆو ویڵسۆن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان وێنەیەکی خۆی و مارک ساڤایا، نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکای لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان دەربارەی عێراق ئەنجام دا.
ویڵسۆن ڕاشیگەیاند، خۆشحاڵم کار لەگەڵ ساڤایا بکەم بۆ ئەوەی عێراق ببێتەوە بە وڵاتێکی مەزن و لەدەست ئێران ڕزگار بکرێت.
دەشڵێت: کە هیچ کەسێک نییە بتوانێت لە دۆناڵد ترەمپ باشتر کار لەسەر ئەو دۆسیەیە بکات.
لای خۆشیەوە مارک ساڤایا، نووسینەکەی کۆنگرێسمانەکەی پۆست کردووەتەوە نووسیویەتی: دیدارێکی مەزنی لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆو ویڵسۆن ئەنجام دا و ئێمە عێراق دەکەینەوە بە وڵاتێکی مەزن.
