Apora Logo

سەرکردەیەکی ئیسرائیل سەبارەت بە هەژموونی تورکیا هۆشداری دەدات

سەرکردەیەکی ئیسرائیل سەبارەت بە هەژموونی تورکیا هۆشداری دەدات

سەرکردەیەکی ئیسرائیل سەبارەت بە هەژموونی تورکیا هۆشداری دەدات

18/12/2025

وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ئەڤیگدۆر لیبەرمان لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەتایبەتی لە غەززە لێدوانی دا. لیبرمان ڕایگەیاند کە ئەگەر تورکیا بوونی خۆی لە سوریا و غەززە دابمەزرێنێت، هیچ کەسێک ناتوانێت لایببات.


ئەو سەرکردەیەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 لەلایەن ئەمریکاوە بە ئەنقەرە و بوونی تورکیا لە سوریا و ئەگەری جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا لە غەززە دەبێتە هۆی "گۆڕانکارییەکی دراماتیک" لە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمانە ئەو پرسانەن کە لە ئێستادا زۆرترین نیگەرانی لای ئێمە درووست دەکەن


;