سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، لەمساڵدا شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا بە نزیکەیی شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی 10 کۆچبەر لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا لە رێگەی کۆچدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی بەشێکیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و پاراستنی مافی کۆچبەران 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی کۆچبەران ناساندووە.
