ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزانی کەشناسیی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بای بەهێز روو لە ناوچەکە دەکات و تا کۆتایی هەفتەش خێرایی با بە چالاکیی دەمێنێتەوە، کە کاریگەرییەکەی لەسەر ناوچەکانی لەناوچەکانی سلێمانی و راپەڕین و کۆیە و بەشێکی سنووری هەولێر و گەرمیان، زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم وشکەسەرمایەی ئێستا لە ناوچەکە بوونی هەیە، تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرما بۆ سفر و خوار سفری سیلیزی دادەبەزێت.
لەبارەی بارانبارینیشەوە دەڵێت، لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو کەشێکی تەڕو باراناویی و زۆرباش سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
