ئەمڕۆ ئێوارە تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک کە بەراورد بە بەیانیی ئەمڕۆ، هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 500 هەزار تومەنی دیکەی چوەتەسەر.
ئەمرۆ سەرلەبەیانی پاش كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا،100 دۆلار بهرامبهر به 12 ملیۆن و 700 ههزار تومەن مامەڵەی پێوەكرا،بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخەكەی گەیشتە 13 ملیۆن و 500 هەزان تومەن.
مەترسیی ههرهسى ئابوریی بەهۆی بەرزبونەوەی هەڵاوسان لەئێران قوڵتربوەتەوە، ناوەندی ئاماری ئێرانیش ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانەی ئەمدواییەی بەنزیکەی 49٪ ڕاگەیاندوە کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لەماوەی ٣ ساڵی رابردودا مانگی ڕابردودا.
