ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەی قەندیل لە تەکیە ڕایگەیاند، وەزارەتەکەمان ڕەزامەندی بودجەی بۆ هەموو پارێزگاکان ناردوە، بۆ ئەوەی قوتابخانە دروست بکرێ و نۆژەن بکرێنەوە. لەساڵی 2022 بەبەهای 5 ملیار دینار ڕەزامەندی دراوە قوتابخانەی نوێ دروست بکرێت و نۆژەن بکرێتەوە؛ ئەو قوتابخانەیەی تەواو نەکراوە، تەواو بکرێت."
لەبارەی زیانەكانی لافای هەفتەی ڕابردوووە، وەزیری پەروەردە ڕوونیکردەوە،" بە بەهای 100 ملیۆن دینار پێداویستیی قوتابخانەمان بۆ قەزای چەمچەماڵ کڕیوە و بۆمان هێناون؛ بەهاوکاری پەروەردەی هەولێر و سلێمانی 85 هەزار پەرتوکی نوێی خوێندمان بۆ چەمچەماڵ دابین کردوە؛ کە بەهاکەی بایی 101 ملیۆن دینارە. کۆی پشتیوانییەکان 330 ملیۆن دینارە."
ئالان حەمەسەعید سوپاس و پێزانینی بە مامۆستایانی قەزای چەمچەماڵ بەخشی و ئەوانەشی کە هاوکاریی مامۆستایان و قوتابیان بوون لەو کارەساتە سروشتییەدا. دەشڵێت: "ئەمڕۆ پارەی پێویست رادەستی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت و بەزووترین کات پێداویستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت."
ڕۆژی 7ی کانوونی یەکەمی 2025، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، لافاو دروست بوو بەهۆیەوە زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی بە قەزاکە گەیاند، هاوکات چەند کەسێکیش گیانیانلەدەستداو ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون.
