Apora Logo

ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە سنووری سلێمانی و ڕاپەڕینیش خێرایی با زیاد دەکات، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.

17/12/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەبارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان.


ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با لە نێوان 10-20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.


ئاماژەشیدا بەوەی پلەی گەرما 2-4 پلە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبێتەوە.


سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی


هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ :13 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

;