ئەمڕۆ چوارشەممە17ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە. لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت، چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
لە ساڵی 2009دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە. هەروەها لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێبکرێنەوە.
هۆکاری دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە 17ی کانونی یەکەمی 1947 ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا، بۆیە هەمووان لەو ڕۆژەدا ئاڵای كوردستان هەڵدەكەنەوە.
واتاو هێمای ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان:
ڕەنگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانیی.
ڕەنگی زەرد: رووناکیی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
ڕەنگی سپی: ئاشتیی، ئارامیی، ئاگربەست.
ڕەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاویەتی.
جێگەی باسە لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وەك یەكەمین حزبی كوردستانیی ئاڵای كوردستانی لەسەر بنكە و بارەگاكانی خۆی هەڵكرد.
