Apora Logo

كۆربەندی چەپی کوردستان کۆدەبێتەوە

كۆربەندی چەپی کوردستان کۆدەبێتەوە

كۆربەندی چەپی کوردستان کۆدەبێتەوە

16/12/2025

ڕۆژی دووشەمە ١٢/١٥، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر کۆربەندی چەپی کوردستان کۆبوونەوەی دەوری خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سکرتێری ئەندامانی کۆربەند ئامادەی بوون وێڕای قسەوباس سەبارەت بە دۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە کۆبوونەوە جەغت لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیداری ئامەدی باکوری کوردستان کردەوە، بە تایبەت بڕیاری ئەکتیف کردنی کارەکانی سکرتاریەتی کۆربەندی چەپ و گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی ئەندامیەتی لە کۆربەندی چەپی کوردستان و هەروەها کۆبوونەوە گفتوگۆی کرد سەبارەت بە کارەکانی ئایندەی کۆربەند لەوبارەیەوە پلانی بەستنی کۆنفراسی تایبەت بە ژینگە و کەش و هەواو کێشەی ئاو داندرا.

کۆربەندی چەپی کوردستان سەکۆیەکی سیاسیە کە بەشی زۆری هێزە چەپەکانی تەواوی بەشەکانی کوردستان لە خۆ دەگرێت.


;