بەپێی زانیارییەکان سبەینێ سێشەممە کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت
کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێت لە شاری هەولێر، تێیدا باسی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و دەنگی کورد لە بەغدا و بەرکەوتەکانی دەکرێت.
پێشتریش بەرپرسێکی پارتی وتی، هەوڵدەدەن لەگەڵ یەکێتی بگەنە رێککەوتن چونکە کات نەماوە، لەبەرامبەردا یەکێتیش وتی، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی دەچنە وردەکاریی دابەشكردنی پۆستەکان.
پارتی و یەکێتی لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتوون و یەکێتیش رازییە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بداتەوە بە پارتی، ئەو پۆستەی کە بووەتە گرێ کوێرە وەزارەتی ناوخۆیە کە پارتی ئامادە نیە بیداتە یەکێتی.
