ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاكیر واجد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌غازی- عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له هه‌ستێكی قوڵ و به‌رپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی، كۆمپانیای دانه‌غاز و هیلال پترۆلیۆم هاوکارییەکی دارایی بە بڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار پێشکەشی خێزانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دەکات.
وتیشی، هاوکارییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێشکەش دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو کۆمپانیاکە دڵنیایی دەدەن بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و هاوکاری کردنی خەڵکی چەمچەماڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە.
کۆمپانیای دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتە لە بواری غازی سروشتی‌دا لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست کە له كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كارده‌كه‌ن، بەپێی راپۆرتی كۆمپانیاكه، قازانجی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی گەیشتووەتە ١٠٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
