Apora Logo

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دابەش دەکرێت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (11) خراوه‌ته‌سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

15/12/2025

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (11) خراوه‌ته‌سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ نوسیویه‌تى، "هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بودجەو بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازیى) دەستکراوە بەئەنجامدانی ڕێکارە دارایی‌و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان‌و بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی سێشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2025 دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاشیگه‌یاندوه‌، "لەم مانگەدا زیاتر لە 97٪ ئەفسەرو پلەداری پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لەڕێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".

وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ داواش لەپێشمەرگەو هاوڵاتییان دەکات کە ماڵپەڕو هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیاریەکان.

هەروەها سەرنجی هەموان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە لەوەرگرتنی هەواڵ‌و زانیاریی لەپەیجە فەیک‌و ساختەکان دوربکەونەوە، چونکە مەبەستیان بەلاڕێبردنی ڕای گشتیی‌و شێواندنی ڕاستییەکان‌و دروستکردنی پشێویی‌و بێ متمانەییە.


;