Apora Logo

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان

14/12/2025

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستییە و نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چەند ساڵی رابردوو، بنکە حکومی و نەخۆشخانەکان بەهۆی کوالێتی و هەرزانییەوە جێگەی رەزامەندی هاوڵاتییان بوون، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان، بەشێوەیەک تەنانەت کەسوکاری شەهیـ.ـدانیش بەدەرنابن لەم نرخ بەرزکردنەوەیە.

دیارترین ئەو گۆڕانکارییانەش کە لە نرخەکاندا ئەنجامدەدرێن بریتین لە:

– مانەوەی نەخۆش دەکرێتە 60 هەزار دینار بۆ هەر شەوێک، لە کاتێکدا ئێستا بێبەرامبەرە.

– سیتی سکان نرخەکەی نزیکەی چوار هێندە بەرزدەکرێتەوە، لە 75 هەزارەوە دەکرێتە 280 هەزار دینار بۆ هەر شەوێک.

– پشکنینی تاقیگە کە ئێستا 1000 دینارە، دەکرێتە 5000 هەزار دینار.

– سەردانی پزیشک کە ئێستا بێبەرامبەرە، دەکرێتە 25 هەزار دینار.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشتر بۆ کەسوکاری شەهـ.ـیدان و زیندانیانی سیاسی بێبەرامبەربوو، هەڵبوەشێتەوە و دەبێت ئەوانیش پارەبدەن.


;