Apora Logo

ئەمڕۆ كاندیدێك یان دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێرن

ئەمڕۆ كاندیدێك یان دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێرن

تائێستا نازانرێت كام لە كاندیدەكان هەڵدەبژێردرێت و مشتومڕەكان بەردەوامە

14/12/2025

سەڵاح مەرعاوی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ كاندیدێك یان دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێرن.


سەڵاح مەرعاوی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە بارەگای موسەنا سامەڕایی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كۆبوونەوەیەك رێكدەخرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی هەڵبژاردنی كاندیدێك یان دووان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق

وتیشی، "تائێستا نازانرێت كام لە كاندیدەكان هەڵدەبژێردرێت و مشتومڕەكان بەردەوامە و تائێستا لەسەر هیچ ناوێك رێككنەكەوتوون و یەكلایی نەكراوەتەوە

لەلایەن خۆیەوە سەڵاح كوبەیسی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە رایگەیاند، "هەر پێنج فڕاكسیۆنەكەی ناو ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی لە قۆناغی لێكتێگەیشتندان بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو

;