سه‌زای تەمەللی په‌رله‌مانتارى پارتى یەکسانى و دیموکراسیى گەلان-ده‌م پارتى پەیامێکی توندی ئاڕاستەی دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتەکەی کرد و له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانەوە به‌ده‌نگێكى به‌رز وتى، "کاتێک سەیری هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده دەکەین، پێویستە لەم کاتەدا وەک هاوپەیمانێکی سەردەمەکە لێیان بڕوانین، نه‌ک وەک دوژمن و ناپاک."
پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی وتیشی، دەسەڵاتی سوریا نایەوێت هەسەدە چەک دابنێت و داوایەکی لەو شێوەیەی لێ‌ناکات، کەواتە بۆچی ئێوه وه‌كو حكومه‌تى توركیا هه‌م دژایه‌تى ده‌كه‌ن و هه‌میش تەواوی هەوڵەکانتان خستوەتەگەڕێ تەنها بۆ ئەوەی هەسەدە چەک دابنێت، ئەوە شتێکی سەیر و ناپێویستە.
سەزای تەمەللی ڕەخنەی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و وتی بە ڕوون و ڕاستەوخۆیی دژایەتی کورد و هەسەدە دەکەن تەنانەت لە سنورەکانی دەرەوەی وڵاتەکەش، لەبارەیەوە ڕووی دەمی کردە سەرانی دەوڵەتی تورکیا و وتی، " ئێوە دژایەتیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و هەسەدەتان بە هەموو شێوەیەک ڕاگەیەنداوە، ئەوەتا "دانوستان لەنێوان کورد و دیمەشق بەڵام ئێوە وه‌كو حكومه‌تى توركیا دژایەتیی هەموو هەوڵەکانی ڕێککەوتن دەکەن و بەربەست بۆ ئاشتیی کورد دروستدەکەن سەرباری ستایشی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان بۆ ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان مەزڵوم عه‌بدى و ئەحمەد شه‌رع...
