Apora Logo

پشووی قوتابخانەکان درێژ کرایەوە

پشووی قوتابخانەکان درێژ کرایەوە

قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و كتێب و پێداویستی بەشێكی قوتابیان لەناوچوون، زیان بەر بەشێكی قوتابخانەكان كەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكرێت

13/12/2025

ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدوڵڵا حەمەكاكەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەمیدیاكانی وت، "لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كۆبووینەوە و هەمووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی دۆخی سنوورەكە هی ئەوە نییە قوتابیان بگەڕێنەوە قوتابخانەكان".



ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێكی خێزانەكان لە ماڵانی دیكەدا دەژین، قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و كتێب و پێداویستی بەشێكی قوتابیان لەناوچوون، زیان بەر بەشێكی قوتابخانەكان كەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكرێت پاشان بڕیاری دەوام دەدرێت.

لە دوای لافاوەکەی چەمچەماڵەوە کە زیانی زۆری بە بەشێکی قوتابخانەکان، شەقام و ماڵانی سنووری ناوچەکە و ناحیەکانی دەوروبەری گەیاند، دەوام لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە راگیراوە، دوایین جاریش راگەیەندرا کە تاوەکو ئەمڕۆ شەممە دەوام ناکرێت.


;