ئەمڕۆ شەممە 13ى كانوونی یەكەمی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی فەرمیی کۆتایی هاتنی ئەرکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی).
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کورتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "گوتێرێس بەشداری لە مەراسیمی فەرمیی ڕاگەیاندنی کۆتایی کارەکانی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) دەکات".
یونامی لە ساڵی 2003 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزرا و بە فەرمی بڕیار بوو لە 31 کانوونی دووەمی 2025 ئەرکەکەی کۆتایی پێبێت، ئەمەش دوای درێژکردنەوەی کۆتایی و لەسەر داوای حکومەتی عێراق.
