به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تاوه‌کو ئێوارە هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و له نێوان (5-10) کیلۆمه‌تر و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەى یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە هەندێك ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
