Apora Logo

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

ئایووری

13/12/2025

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 16 سەنت دابەزی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی نەوتی سووکی ئەمریکاش بە هەمان رێژە دابەزی بۆ 57 دۆلار و 44 سەنت.


نرخی نەوت هەفتەیەکی بە دابەزینی گەورەی 4٪ـی بەڕێکرد.


بە تەنیا لە رۆژی پێنجشەممە نرخەکانی نەوت بە رێژەی 1.5٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی.


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێت، ساڵی داهاتوو خستنەڕووی نەوت 3.84 ملیۆن بەرمیل زیاترە لەو خواستەی کە لەسەری دەبێت.

;