دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا كارێكی زۆر له‌سه‌ر ئاشتی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و خۆی بۆ قۆناغی دوه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه ئاماده ده‌كات و ده‌شڵێت، "ئاشتیه‌كی گه‌وره‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه
دۆناڵد تره‌مپ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئێمه زۆر به زه‌حمه‌ت كار له‌سه‌ر پرسی غه‌ززه ده‌كه‌ین، به‌ڵێ ئێمه به چڕی كار له‌سه‌ر غه‌ززه ده‌كه‌ین، ئێمه له ئێستاوه ئاشتییه‌كی ڕاسته‌قینه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، كه 59 وڵات پشتیوانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكه كه پێشتر ڕوی نه‌داوه
وتیشی.ئێمه وڵاتانمان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكه‌ن، بۆ نمونه، وڵاتانی دیكه‌ش كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حزبوڵا له لوبنان، وه‌ك نمونه‌یه‌كی دیكه
تره‌مپ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له ئێستادا پێویست به‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناكات، ڕه‌نگه دواتر پێویست بكات، به‌ڵام چه‌ندین وڵاتمان هه‌یه كه پێشنیار ده‌كه‌ن خۆبه‌خشانه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ڕسته‌یی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو شته‌كه‌دا بگرن
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا داوای كردوه ئیسرائیل تێچوی لابردنی داروپه‌ردو له كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش دوای دو ساڵ له‌و شه‌ڕه‌ی كه به ته‌واوی غه‌ززه‌ی له‌ناوبرد، ئیسرائیلیش له‌ڕوی مه‌بده‌ئیه‌وه به‌و داوایه ڕازی بوه و ده‌ستده‌كات به چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌ك له ره‌فح، له باشوری كه‌رتی غه‌ززه، به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
