Apora Logo

بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

12/12/2025

ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بەهێزێكی مام ناوەند ژاپۆنی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە. دەستەی كەشناسی ژاپۆن رایگەیاندووە، هۆشداری دروستبوونی شەپۆڵەكانی تسۆنامی هەڵوەشێندرایەوە كە دوای بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (6.9) پلە لە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەركرابوو. بوومەلەرزەكە ناوەندەكەی كەناراوەكانی پارێزگای ئۆمۆری بووە لە قوڵایی (20) كیلۆمەتر، دەستەی كەشناسی ژاپۆن سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەكەی بە (6.7) پلە راگەیاندبوو. ئەم بوومەلەرزەیە دوای ئەوە دێت كە رۆژی دووشەممەی رابردوو، بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی (7.5) پلە هەمان ناوچەی هەژاندبوو، دوای ئەو ڕووداوە حكومەتی ژاپۆن هۆشداری دابووە دانیشتوانی ناوچەیەكی فراوان، لە هۆكایدۆ لە باكورەوە تا چیبا لە رۆژهەڵاتی تۆكیۆ، كە لەماوەی هەفتەیەكدا خۆیان بۆ ئەگەری بوومەلەرزەیەكی بەهێزی دیكە ئامادە بكەن.

;