حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕۆژی ١٢/١٢/١٩٨٥، وەک رەوتێکی سیاسی درێژەپێدەری بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان و حزبی سۆسیالستی کوردستان خۆی ڕاگەیاند، زەحمەتکێشان تا بەستنی یەکەمین کۆنفراسی دامەزراندنی لە (٢٤-٢٦/٤/١٩٨٨) لە ژێر ناوی حزبی سۆسیالستی کوردستان ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێر کاری دەکرد، بۆ خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە کۆنفراسی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو ڕاپۆرتە بڵاودەکەینەوە.
شایانی باسە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە مێژووی ٤٠ساڵەی دامەزراندنیدا یەک پلینۆم لە ١٢/١٢/١٩٨٥ و سی کۆنفراس و ١٢ کۆنگرەی ئەنجامداوە.
کۆنفراسی یەکەمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 1988
وێڕای ئەوەی(پلینۆم) کۆبوونەوەی فراوانی کادیران لە 1985/12/12 بڕیاری یەکلاکەرەوەیدا لە مێژووی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڵام یەکەمین کۆنفراس ساڵی(1988)، ئەگەر گرنگی لەو پلینۆمە زیاتر نەبووبێ ئەوا کەمتر نەبووە، چونکە کۆنفراس هێلی سیاسی و فیکری و تەنزیمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، وەک حزبێکی چەپی کوردستانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی بەرجەستە کرد، بۆیە یەکەمین کۆنفراس بناغەی پتەوەی بۆ خەبات وتێکۆشانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دانا.
· هەڵومەرجی سیاسی بەستنی کۆنفراس:
لە ڕووی سیاسی بەهۆی درێژە کێشانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە لایەک و سیاسەتی وێرانکردنی دێهاتەکانی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و دەستپێکردنەوەی قۆناغی ئەنفالەکان، خەباتی پێشمەرگایەتی لەگەڵ قۆناغێکی سەخت و دژوار بەرەوە روو ببوو، سەرەڕای ئەوەش بەهۆی پاڵپشتی دونیای دەرەوە لە رژێمی دیکتاتۆری سەدام لە بەرامبەر شەڕی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، نەک هەر دەنگی خەباتی حەقخوازانەی گەلەکەمان نەدەبیسترا، بەڵکوو تاوانەکانی رژێمیش دەرهەق بە گەلەکەمان پەردپۆش دەکرا، لە ئاست ئەم دۆخە ناهەموارەشدا یەکخستنی هیزو وتواناکانی لایەنە سیاسیەکان و پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بەدواکەوتبوو.
· شوێنی کۆنفراس:
کۆنفراس لە ناوچەیەکی ئازدکراوی کوردستان بەسترا، لە بارەگای کۆمیتەی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە گەلی (توبا) کە دەکەوێتە بناری چیای گارە، لە نێوان گوندی (کافیا)ی ناوچەی زێبارەتی، سەر ڤە قەزای ئاکرێ و گوندی یەکمالەی بەری گارەی سەر بە قەزای ئامیدی، کە ئەم گەلیە هەردوو ناوچەکەی لیک جیا دەکردەوە.
· کاتی بەستنی کۆنفراس:
راگەیەندرا کە کۆنفراس لە رۆژانی 1988/4/26-24)) بەسترا، بەڵام ئەم مێژووە بە هۆی بەشداری هاوڕێیانی رێکخستن و پاراستنی سەلامەتی رێکخستنەکان هێنرابووە پێشەوە، ئەگینا کۆنفراس لە (/4/30-28)1988) بەسترا.
ئەندامانی کۆنفراس:
ا- بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێنەرانی رێکخستنەکانی دەرەوەی ولات، نەیانتوانی بەشداری کۆنفراس بکەن.
ب- نوینەرانی رێکخستنەکانی ناوەوە (رێکخستنە نەهێنیەکان) بەهۆی دژوای هەڵومەرجوکە هەموویان نەیانتوانی بەشداری کۆنفراس بکەن، تەنها ٤ نوێنەر نەبێ.
ج- کۆنفراس بە بەشداری (36) ئەندام ئەنجامدرا کە بریتیبوون لەم ئەندامانە:
1- قادر عەزیز ...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
2- بەڵێن عەبدولڵا...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
3- بەهمەن حوسێن...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
4- ئاسۆ حەسەن...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
5- زرار جۆڵا...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
6- دکتۆر سەردار...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
7- دارا عەلی...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
8- کاوە موحەمەد...............ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
9- سەعد خالید.............کادیری سیاسی.
10- کرمانج عەوێنە.........کادیری رێکخستن.
11- مامۆستا سەمەد.........کادیری رێکخستن.
12- گۆران جەلال.........کادیری رێکخستن.
13- کاوە دهێماتی.........کادیری رێکخستن.
14- نایف رەحمان.........فەرماندەی قوە.
15- دلشاد حوسێن عەلی.........فەرماندەی قوە.
16- جەوهەر عەلی.........فەرماندەی قوە.
17- فەرهاد مەنتک.........جێگری فەرماندەی قوە.
18- سەڵاح رواندزی........فەرماندەی کەرت.
19- ئاوارە محەمەد........کادیری سیاسی.
20- فازڵ حەسەن........کادیری سیاسی.
21- محسین بانیمارانی........پێشمەرگە.
22- رزگار ئەحمەد...........پێشمەرگە.
23- سالار(پیرداود) ...........پێشمەرگە.
24- تەنیا مەحمود...........پێشمەرگە.
25- حەمید عەسکەری...........پێشمەرگە.
26- دانا حەوێز...........پێشمەرگە.
27- سمکۆ تاهیر...........پێشمەرگە.
28- بڵند عومەر...........پێشمەرگە.
29- دلێر جەلال...........پێشمەرگە.
30- غازی حەسەن........نوێنەری رێکخستنەکانی ناوەوە (نەهێنی).
31- محەمەد سولێمان........نوێنەری رێکخستنەکانی ناوەوە (نەهێنی).
32- عەبدولکەریم حوسێن........نوێنەری رێکخستنەکانی ناوەوە (نەهێنی).
33- زێڕۆ حەوێز........نوێنەری رێکخستنەکانی ناوەوە (نەهێنی).
34- نەبەز ئیسماعیل........نوێنەری هەڵبژێردراوی رێکخستنەکانی پێشمەرگە.
35- هۆشمەند نەجمەدین........نوێنەری هەڵبژێردراوی رێکخستنەکانی پێشمەرگە.
36- وریا حەمەد........نوێنەری هەڵبژێردراوی رێکخستنەکانی پێشمەرگە.
· درووشمی سەرەکی کۆنفراس:
کۆنفراس لەژێر درووشمی(رێکخستنی پۆڵایین و دیسپلینی هۆشیارانە، پێش هەموو شتێک) بەسترا.
* سروودی کۆنفراس:
- سروودی دەستپێک (کارگەرێن جیهان)
- سروودی کۆتایی ( ئەی رەقیب)
* دەسەڵاتی کۆنفراس:
کۆنفراس بەرزترین دەسەڵاتی ریکخراوەیی بوو، واتا هەمان دەسەڵاتی کۆنگرەی ئێستای هەبوو.
· گرنگترین بڕیارەکانی کۆنفراس:
ا- پەسندکردنی راپۆرتی سیاسی، بەرنامە و پەیڕەوی نێوخۆی حزب.
ب- گۆڕینی ناوی حزب لە (حزبی سۆسیالستی کوردستان- عێراق/ ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێڕ) بۆ (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان-عێراق).
ج- پەسندکردنی درووشمی مافی بڕیاردانی چارەنووس.
د- پەسندکردنی درووشمی رافرتنی بەپەلەی شەڕی عێراق – ئێران.
ه- پەسندکردنی درووشمی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.
9- لە کۆتایی کارەکانیدا، یەکەمین کۆنفراسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (٧) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی بۆ سەرکردایەتیکردنی حزب هەڵبژارد، کە بەپێی زنجیرەی دەنگەکان بەم شێوەیە بوو:
1- بەڵێن عەبدولڵا............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
2- عەبدولخالق زەنگەنە............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
3- قادر عەزیز............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
4- ئاسۆ حەسەن............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
5- بەهمەن حوسێن............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
6- دارا عەلی............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
7- کاوە محەمەد............ئەندامی کۆمیتەی ناوندی.
8- دکتۆر سەردار............ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوندی.
· سەرەڕای گرنگی سیاسی و بایەخی لە ژیانی رێکخراوەیی، ئەم کۆنفراسە کۆتایی بە پرسی یەکگرتنەوەت نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی سۆسیالستی کوردستان – عێراق هێنا.
سەرچاوە:
- هەفتەنامەی ئاڵای ئازادی ژمارە ( 928) لاپەڕە ( 2) نووسینی بێکەس قادر.
