Apora Logo

داوا دەکرێت قەزای چەمچەماڵ وەک ناوچەی کارەساتبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ .

داوا دەکرێت  قەزای چەمچەماڵ وەک ناوچەی کارەساتبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ .

داوا دەکرێت قەزای چەمچەماڵ وەک ناوچەی کارەساتبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ .

12/12/2025

دەبێ چەمچەماڵ وەک ناوچەی کارەساتبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ



لێکەوتەی کارەساتی ئەو لافاوەی کە شاری چەمچەماڵ و دەروربەری گرتەوە بە زیانی گیانی چەند هاوڵاتیەک کە لە نێویاندا پیر و منداڵ هەبوون چەندین کەسیش بریندار بوون لەگەڵ ئەو زیانە مرۆیەدا بە سەدان خێزانیش ماڵەکانیان بەر لافاو کەوت و ئێستا ماڵەکانیان بە کەلکی ژیان نەماوە.

ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە، هیوای هەرچی زووتر بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین. هەر بەو بۆنە خەمناکە داوا لە حکومەتەکانی عێراق و هەرێم دەکەین کە قەزای چەمچەماڵ وەک ناوچەی کارەساتبار بناسێت و داوا لە ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتی و عێڕاقی و کوردستانی بکرێت بەهانای خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچەیە بچن.

کارەساتە سروشتیەکەی چەمچەماڵ و ئەو زیانە ماددەیە زۆرەی بەر خەڵکەکە کەوتووە بەدەرە لە توانای خەڵکی خێرخواز بۆیە ئۆباڵی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی زیانلێکەوتوو دەکەوێتە ئەستۆی هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم.


                                  ناوچەی چەمچەماڵی

                              حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

                              ٩/١٢/٢٠٢٥

;