Apora Logo

بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گرنگ لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵدەبژێردرێت

بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گرنگ لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵدەبژێردرێت

بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گرنگ لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵدەبژێردرێت

12/12/2025


ئاژانسیکی تایبەتمەند لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایانکرد، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا ئەم پۆستە بۆ کەسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری بکرێت. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیستی ناوی ١٢ کاندید کە زۆربەیان ئەوروپی بوون، بەرهەم ساڵحی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد.


دامەزراوەی دێڤێکس لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ سەرکردایەتیکردنی UNHCR هەڵبژێردرا، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لەو ئاژانسە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە دامەزراندنیەوە لەلایەن هاووڵاتیانی ئەوروپییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بۆیەکم جارە پۆستەکە بەر کاندیدێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت.


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێشتر سەرۆکی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، دوای بەرتەسککردنەوەی مەیدانەکە بۆ سێ چوار کاندید، ئەو بڕیارەی دا. سەرجەم کاندیدەکانی دیکەی ناو لیستی کاندیدەکان، لەنێویاندا جێسپەر برودن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئایکیا، ئەوروپی بوون.


شایانی باسە ئەو پۆستەی کە بەرهەم ساڵح بەدەستی هێناوە، دوای ئەمینداری گشتی دووەم گرنگترین پۆستە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

;